ئەگەر ئامانجی کۆتایی ناسیۆنالیزم بەگشتی لەوەدا بزانین کە گەیشتنە بە دروستکردنی دەوڵەت و سەروەریی نەتەوەیی، پێویستە ئاماژە بەوە بکەین کە رەوتی ناسیۆنالیزم لە درێژەی مێژووی خەباتی گەلاندا سێ بەستێن و رێبازی سەرەکیی جیاوازی لەخۆ گرتوە و بەم پێیەش خەملێنراوە.1. رێبازی ئاڵمانی، کە لەسەر ئەساسی خوێن و پەیوەندیی نژادی دامەزراوە.2. رێبازی ئامریکایی، کە لەسەر ئەساسی خاک دامەزراوە.3. رێبازی فەرانسەوی، کە لەسەر ئەساسی مافی شەهروەندی (هاوڵاتی بوون) دامەزراوە.واتە هەر نەتەوەیەک هەوڵی داوە بەگوێرەی ئیمکاناتی مەوجوود و ئەو زەرفییەتە زەمانی و مەکانییەی کە تێی دایە لە یەکێک لەو روویکردانە بۆ گەیشتن بە ئامانجە ناسیۆنالیستییەکەی کەڵک وەرگرێ و رێبازی خەباتەکەی لەسەر ئەو ئەساسە دابمەزرێنێ. مەبەستی سەرەکیی من لێرەدا ئەوەیە کە بڵێم هەر رووداوێکی مێژوویی لە کۆنسێپتی تایبەتی خۆیدا خوێندنەوەی بۆ دەکرێ و هەڵدەسەنگێندرێ. روویەکەی دیکەی ئەم بۆچوونە دەتوانێ ئەوە بێ کە مێتۆدێکی خەبات رەنگە لە قۆناغێکی مێژووییدا گونجاو بێ کەچی لە قۆناغێکی دیکەدا ئەو کارکردەی پێشووی نەبێ. بۆ هەڵسەنگاندنی گونجاو بوون یا گونجاو نەبوونی
برچسب:
نویسنده: بهنام عباسیان
تاريخ: شنبه
22 آبان
1395 ساعت: 0:10